قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم دەتوانێت گەشەی ئابووری خێراتر بکات

کوردستان

24/11/2020‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی باش بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان و  حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەم رێگەیەوە گەشەی ئابووری خێراتر بکات.

له‌میانی وتارێكدا لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ژووری بازرگانیی ئەمریکا قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاند: هەوڵدەدەین ئەوە نەمێنێت و خزمەتگوزارییەکان خێراتر بکرێن و نموونەی تۆمارکردنی کۆمپانیای هێنایەوە، کە رۆتیناتێکی زۆری دەوێت تاوەکو تۆماردەکرێت، بۆیە "حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەم رێگەیەوە گەشەی ئابووری خێراتر بکات، ئەمەش وادەکات خەڵک کاری زیاتر بکات، ئەم پرۆسەیەش کارمان لەسەر کردووە و دەستیپێکردووە".
 
باسی له‌وه‌شكرد: "پێویستمان بەوەیە هانی وەبەرهێنەران بدەین و پێشبڕکێیەک دروستبکەین بۆ ئەوەی بتوانن بازێک بە ئابووریی کوردستان بدەن".