شارپرێس:
بریكارانی كۆمپانیای ڕینۆی فەڕەنسی، لەشاری مۆسكۆ ئاشكرایانكرد، كۆمپانیای ڕینۆ ئۆتۆمبێلێكی ئابوریانەو هەرزان بەناوی Logan Stepway ڕادەگەیەنێت.
ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی ڕینۆ كەمێك لەئۆتۆمبێلەكانی تر درێژترەو بەرزترە لەئاستی زەوییەوە، بۆئەوەی بەئاسانی بتوانێت بەڕێگا سەختو دژوارەكاندا بڕوات.
كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە بۆ پێنج سەرنشین تەرخانكراوە، ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی لەمسی تێدایە، كە بۆ مەڵتی میدیاو وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان بەكاردەهێنرێت.
ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی ئابوریانەیە بەفراوانی 1.6 لیترو كێشی 82و 102و 113 ئەسپو نرخی ئۆتۆمبێلەكە لە 11 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ