شارپرێس:
به‌ئاماده‌بوونی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جڤاتی گشتی گۆڕان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه جڤاتی گشتی گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گۆڕان و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئابووریی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌دا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ده‌ر له پرسی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی گۆڕانیش تاوتوێده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داوای چوار موچه له‌حكومه‌تی عێراق كرا، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیارینه‌كرا.