قائانی: دەبێت ئیسرائیل باجی قورسی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران دەدات

جیهان

28/11/2020‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەو دوژمنانەی زانا ئەتۆمییەکەیان کوشت ناتوانن شەڕی روبەڕوی ئێران بکەن.

ئیسماعیل قائانی لەبارەی کوشتنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمییەکەی وڵاتەكەی رایگەیاند، ئەو دوژمنانەی زانا ئەتۆمییەکەیان کوشت ناتوانن شەڕی روبەڕوی ئێران بکەن، مەرگی ئیسرائیل نزیکە ئەمەی کردویانە دواین هەناسەی دومنکارانەیانە.

ناوبراو هەڕەشەی توندی لە ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل باجی قورسی ئەو کارەی بدات.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تێرۆركرا ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكەن.