شارپرێس:
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان دواخراوه.
مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانى راگه‌یاند: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: له‌و نووسراوه‌دا داوا له شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی دارایی.
بڕیاربوو كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه 2020/12/2 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی تر دواخراوه.