په‌رله‌مانتارێكی پارتی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكراده‌كات

کوردستان

30/11/2020‌ 2940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر تا دو رۆژی داهاتو به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ نه‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی قه‌رزه‌وه‌ موچه‌ دابه‌شده‌كات.

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "بڕیاره‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو دو رۆژی داهاتو 320 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ بكرێت، موچه‌ دابه‌شبكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌هات، له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ندێ قه‌رزه‌وه‌، حكومه‌ت ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌".

پێشتریش وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، بەم نزیکانە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا. 
جوتیار عادل باسی لەوەشکردبوو، تا ئێستا بەغدا وەڵامی نوسراوەکەی نەداونەتەوە، چاوەڕوان دەکەن لە یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوودا وەڵام بدرێتەوە، بەڵام ئەوە کاریگەری نابێت لەسەر دابەشکردنی موچە.