ژمارەیەكی ناوازەی گریزمان لەگەڵ بەرشەلۆنە

وەرزش

10/01/2021‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لە یارییەكەی ئەمشەوی جەولەی 18ی خولی ئیسپانی و لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و غەڕناتە، توانیتی خۆی بسەلمێنێت

یارییەكە بە ئەنجامی 4-0 لە بەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی پێهات، گریزمان توانیتی 2 گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش دروست بكات و خاڵەكانی بەرشەلۆنە گەیشت بە 34 خاڵ

كۆمپانیای ئۆپتا بۆ ژمارە و ئامارەكان بڵاوی كردووەتەوە: گریزمان بۆ جاری دووەم بەشداری لە سێ گۆڵدا كرد لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، پێشتریش لە مانگی 8 ی 2019 بەرامبەر یانەی بیتس توانیتی 2 گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێك دروست بكات

كۆمپانیاكە ڕیایگەیاندووە: هەروەها ئەم دوو گۆڵەی گریزمان شكاندنی ئەو ڕۆژووەیە كە نۆ یاری لەسەر یەكە هیچ گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆمار نەكردووە

ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هیوادارە ئاستی گریزمان بگەڕێتەوە بەرزترین ئاستی خۆی بە تایبەتی لە جامی سوپەری ئیسپانیا كە یاری پێش كۆتاییە و لەم مانگەدا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجام دەدرێت

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە