دوای سەركەوتنی میلان پیۆلی چی ووت؟

وەرزش

10/01/2021‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ستیڤانۆ پیۆلی، ڕاهێنەری یانەی ئەسی میلانی ئیتاڵی، پاش سەركەوتنەی یانەكەی بەسەر یانەی تۆرینۆدا بە ئەنجامی 2-0 لە چوارچێوەی جەولەی پانزەی خولی ئیتاڵی، چەند لێدوانێكی دا

یەكەم گۆڵ تۆماركردنی یارییەكە، لەلایەن ڕافاییل لیاووە ئەنجامدۆا كە لە خولەكی 25 توانیتی گۆڵی یانەی تۆرینۆ بهەژێنێت

دووەم گۆڵ لە خولەكی 36 بە لێدانی سزا تۆمار كرا و یانەی ئەی سی میلان توانیتی قەرەبووی ئەو شكستە گەورەیە بكاتەوە كە لە هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر یۆڤانتۆس بەدەستیهێنا

ستیڤانۆ پیۆلی، لە لێدوانێكدا ووتی: بەم یاریكردنە شۆك نەبووم، بێگومان ئەوە شتێكی چاوەڕوانكراوە كە یانەكەمان ئاشتێكی باڵا پێشكەش بكات

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئیبراهیمۆڤیچ، پیۆلی ووتی: ئیبراهیمۆڤیچ پێكانی ماسولكەی تێپەڕاند و توانیتی لە كۆتا خولەكەكاندا بەشدار بێت، بێگومان ئەو یاریزانە لە باشترین ئاستیدایە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ