شارپرێس:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریده‌داته ئێران كه ده‌بێت باجی هه‌ڕه‌شه‌كردن له عێراق بدات.
مایك پۆمپیۆ له تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "له‌گه‌ڵ كازمی كارمان كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق و پاراستنی، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی باشمان له‌شه‌ڕی داعش به‌ده‌ستهێنا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئێران هێشتا مه‌ترسییه و هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات، ده‌بێت باجی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی بدات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی چوارشه‌ممه ئیداره‌ی ئه‌مریكا عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سوپاسالاری حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی تیرۆره‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی تیرۆره‌وه.