شارپرێس:
بهكارهێنهرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی گەنجێکی تورکیان بڵاوکردۆتەوە کە لەناو یەکێک لە فرۆشگاکاندا بە دەبهیهک رۆنی زەیتەوە داوای هاوسەرگیری لە کچە هاورێکەی دەکات، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەمدواییە نرخی رۆنی زەیتی گوڵەبەڕۆژە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
پێشتریش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا وێنەی خێزانێکیان بڵاوکردبۆوە کە بەشێوەیەکی زۆر گەرم و گوڕ بەخێراهاتنەوەی باوکیان دەکەن، ئەویش تەنیا لەبەرئەوەی لەکاتی هاتنەوەی بۆ ماڵ دەبەیەک رۆنی زەیتی پێبووە.
لای خۆشیەوە ئەلبای ئەنتمان، پەرلەمانتاری شاری مێرسین لەسەر پارتی گەلی کۆماری وتبووی لەئێستادا بە ئاهەنگ و هەلهەلەکێشان پێشوازی لە هاتنی رۆن زەیت بۆناو ماڵەکان دەکرێت، بەتایبەت کە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا لەسەدا 60ی نرخەکەی زیادی کردووە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی