بەڵگە.. كۆمیسیۆن بەفەرمی پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئاراسته‌ى كازمی كرد

عیراق

17/01/2021‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

لەنوسراوێكی فەرمیدا سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقپێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات. 

بەگوێرەی نوسراوەكە، كۆمیسیۆن داوای كردووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ 16/10/2021 ئەمساڵ لەبەرچەند هۆكارێك. 
كۆمیسیۆن داوایكردووە، كەدەرفەتی زیاتر بەهاوڵاتیان و لایەنەكان و هەروەها كاندیدان بدرێت تاخۆیان تۆماربكەن. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق 6ی حوزەیرانی وەكو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكردبوو، بەڵام لەئێستادا كمیسیۆن داوادەكات دەرفەتی زیاتری پێبدرێت تاوەكو ئامادەكاری زیاتر بكات.