پەیمان عیزەدین: دەبێت ژن وەک باشترکردنى ژیان سەیر بکرێت نەک خۆشکردنى

ڤیدێۆ

19/01/2021‌ 627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەیمان عیزەدین پارێزەرو پەرلەمانتارى پێشووترى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، لەبەر بوونى نایەکسانییەک کە لە کۆمەڵگەدا هەیە، بەهۆى هەڵەتێگەیشتن و ئەو چەوتیانەى لەناو کلتورەکەدا هەیە و نەوتوانیوە راستى بکەیتەوە دەبێت یاسا و دەسەلات لەرێی کۆتاوە پشتیوانى لەو چەوساوانە بکات.

پەیمان عیزەدین لەم چاوپێکەوتنە تایبەتەدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند" هیچ کاتێک پێم شەرمى و نەنگى نەبووە کۆتا هەبێت، هەتا ئەو کاتەى کە ئەم کلتورە بە پلە دوو سەیرى ژن بکات، هەتا ئەم هەڵە تێگەیشتنە هەبێت کە ژن وەک خۆشکردنى ژیان سەیر بکرێت نەک وەک باشترکردنى ژیان دۆخى ژنان هەر بەم شێوەیەى ئێستا دەبێت ئەگەر ژن چەند بە تواناش بێت.

دەقى چاوپێکەتنەکەى پەیمان عیزەدین

بەپەلە