جۆبایدن: هاوپەیمانییەتیەکانمان لەدەرەوە نوێ دەکەینەوەو دەبینە پێشەنگی ئاشتى بۆ جیهان

جیهان

20/01/2021‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکى نوێی ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کردو رایگەیاند، ئەوەى ئەمرۆکا روویدا مێژووییە لە دیموکراسى ئەمریکا، چەند رۆژێک پێش ئێستا لێرە توندوتیژى روویدا، بەڵام بە یەکگرتوویی رووبەرووی بووینەوە.
جۆ بایدن وتارەکەى بەوە دەستی پێکردو وتى "سوپاسى ئەو کەسانە دەکەم کە پیش من کاریان کردوەو لە دڵەوە سوپاسیان دەکەم بۆ خزمەتەکانیان کە بە گەلى ئەمریکایان کرد، ئەوانە کەسانى نیشتیمانی بوون و ئەو ئەرکانەیان جێبەجێ کرد کە لەسەر شانیان بوو".

دەشڵێت" هەموو روح و گیانى خۆم دەخەمە سەر زەوی بۆ ئەوەى ئەمریکییەکان یەک بخەمەوە بۆ ئەوەش پێویستیم بە هەموو گەلى ئەمریکایە".

سەرۆکى نوێی ئەمریکا باس لەوە دەکات، پێویستە واز لە ئاڵۆزی و هاوارکردن بهێنن و دەبێت بە ئاشتى بژین، ئەمریکاو جیهانیش پێویستى بەوە هەیە.

بایدن جەختیکردەوە، ئێستا پێویستە هەمووان سەرەتایەکى نوێ دەست پێ بکەنەوەو رێز لەیەکتر بگرن و ئەو ناکۆکیانەى کە هەیە پێویست ناکات بکرێت بە شەڕ،دەشڵێت" ئەمریکا پێویستە بەهێز تر ببێت لەوەى ئێستا هەیە، ئەوەش پێویستى بە هەوڵی هەموان هەیە".

هەر لە وتارەکەیدا سەرۆکى نوێی ئەمریکا رایگەیاند" ئەو خەڵکانەى لێرە کۆبوونەوەو توندوتیژی بکەن بۆ ئەوەى دیموکراسى لەکەدار بکەن، رێگەمان پێ نەدان و هەتا هەتایەش رێگەیان پێ نادەین".

هەروەها سەرۆکى نوێی ئەمریکا جەختیکردەوە، کە ئەو سەرۆکى هەموو ئەمریکییەکانە بەبێ جیاوازى، سەرۆکى ئەوانەشە کە دەنگیان پێداوەو دەنگیان پێ نەداوە.

هاوکات جۆ بایدن روونیکردەوە، رووبەرووی ئاڵنگارییەکان دەبنەوەو ئەمریکا دەکەنەوە پێشەنگی جیهان و دەبێت ئەمریکا ببێتەوە بە پێشەنگی جیهان لە دیموکراسیدا.

پەیوەست بە جیهانى دەرەوەش سەرۆکى نوێی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەمریکا بە هێزتر لە جاران هاتووەتەوە مەیدان و هاوپەیمانیەتیەکان نوێ دەکەنەوە، دەشڵێت" ئێمە دەبینە پێشەنگ بۆ دابینکردنى ئاشتى لە هەموو جیهان".

 

دەقی وتارەکەی بایدن: