ناوی ئەو مۆبایلانەی ئایفۆن كە ڤێرژنە نوێیەكەی iOS یان بۆ نایەت

هەمەڕەنگ

23/01/2021‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێگەی MacRumors لیستی ئەو مۆبایل‌و ئایپادانەی كۆمپانیای ئەپڵی بڵاوكردەوە كە چیتر ڤێرژنی  نوێی ئای ئۆ ئێسان بۆ نایەت.

پێگەكە نوسیویەتی:"ئەو مۆبایلانەی كار بەچارەسەركەری apple A9 دەكەن ڤێرژنی iOS 15یان بۆ نایەت، مۆبایلەكان بریتین لە iphone 6s و iphone 6s plus كە لەساڵی 2015 بەرهەمهێنراون".

هەروەها ناوی ئایپادەكانیش براون كە ڤێرژنە نوێیەكەیان بۆ نایەت، ئایپادەكان بریتین لە: iPad mini 4و iPad Air 2 كە لەساڵی 2014 بەرهەمهێنراون، هەروەها ئايپادەكانی ساڵی 2017 ڤێرژنیان بۆ نایەت.

مۆبایلەكانی ئایفۆن 7 بەسەرەوە ڤێرژنە نوێیەكەیان بۆ دێت، هەروەها ئایپادەكانی iPad mini 5 و iPad 6 ڤێرژنە نوێیەكەیان بۆ دێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ