شارپرێس
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى ده‌رئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى خسته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه‌و به‌پێى ناوه‌ڕۆكى توێژینه‌وه‌كه ئه‌گه‌رى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌هۆى منداڵانه‌وه زۆر كه‌مه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه ، له‌ساڵى ڕابردوودا ته‌ندروستى گشتى له به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كى كردوه‌و ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 80 ساڵه‌وه‌یه و له‌هه‌ر 100هه‌زار كه‌س 1531 له‌وته‌مه‌ندا به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ڵام له منداڵاندا ڕێژه‌كه 0.1 له هه‌ر 100هه‌زار منداڵێكى ته‌مه‌ن 5-9 ساڵاندا.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، منداڵان به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌كه‌مى توشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن كه‌مترین هۆكارى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنان، به‌لام به‌پێى ته‌مه‌ن له هه‌رزه‌كارانه‌وه توشى ڤایرۆسه‌كه بوون و تا ساڵى ته‌مه‌ن هه‌ڵكشابێت رێژه‌ى توش بوون و مردنیش زیاتر بوه.
ئ.ق