شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یانى ژماره 7 ساڵى 2021 بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتوه كه داوه‌ت و شایى و دانانى پرسه‌و چونه‌سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه‌و سه‌رپێچیكار بڕى 2 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت .
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌یانى ژماره 7 تایبه‌ت به خۆپارێزى له بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا و له‌سه‌ر راسپارده‌ى لیژنه‌ى باڵا بڕیاردراوه به، به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى خوێندن، هیچ گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ بۆنه‌كانى مانگى ئادار ئه‌نجام نادرێت، سنوردراركردنى هاتنى گه‌شتیار له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق بۆهه‌رێم و پابه‌ندكردنى هاوڵاتیان به‌به‌ستنى ماسك و قه‌ده‌غه‌كردنى ئاماده‌بوونى هاووڵاتیان وه‌ك هانده‌ر له یاریگاكان.
هه‌ر له به‌یانه‌كه‌دا هاتوه، داوه‌ت و شایى و چونه‌سه‌رقه‌بران و پرسه قه‌ده‌غه‌یه‌و بنكه‌ى پۆلیس و موختار به‌رپرسیارن و هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت دوو ملیۆن دینار سزا ده‌درێت ئه‌نجامدانى رێوره‌سمه ئاینیه‌كانیش بۆ ئاینه جیاوازه‌كان ده‌بێت له ژێر ڕێ‌و شوێنى توندى خۆپارێزیدا بێت.
هه‌ڵكشانى توش بوانى كۆرۆناو بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆناى گۆڕاو واى له حكومه‌تى هه‌رێمكرد كه بڕیارى نوێ بۆ خۆپارێزى ده‌ربكات و به‌شێكى بڕیاره‌كان جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌ته خۆجێیه‌كان.
ئ.ق