هەفتەى داهاتووو شاندی هەرێم سەردانى بەغدا دەکاتەوە

کوردستان

25/02/2021‌ 683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانكاری ھەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە و وەزیرى دەرەوەى عێراقیش دەڵێت: سەردانەکە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناو پرۆژە یاسای بودجەیە.

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس کە لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەستی کەوتووە بریارە هەفتەى داهاتوو شاندی هەرێم سەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى سەردانى بەغدا بکاتەوە بەمەبەستى تەواوکردنى گفتوگۆکان سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەى عێراق.

ئەو سەرچاوەیەى ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکانى رابردوو بەرەوپێشچوونى باش هەبووەو ئەگەرى زۆرە ئەمە دوا سەردان بێت سەبارەت بە بودجە بەو پێیەى هەفتەى داهاتوو چاوەڕوان دەکەن کە لایەنە شیعەکان پێشنیاریەکى هاوبەش بهێننە لیژنەى دارایی.
 لەلایەکى دیکەوە فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنى کیشەکانى ناو پڕۆژە یاسای بودجەو گەشبینی خۆشی نیشاندا بە رێککەوتنى هەردوولا.

س.هـ