شارپرێس:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، بریكاری میری ئێزیدییه‌كان پێشبینی هێرشی توركیا بۆسه‌ر شه‌نگال ده‌كات.
میر جه‌ور عه‌لی، بریكاری میری ئێزیدییه‌كان ڕایگه‌یاند، توركیا هێرشده‌كاته سه‌ر شه‌نگال و له بنكه‌كاكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌و ناوچه‌یه ده‌دات.
میر جهود عه‌لی له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی توركیا له هه‌رێم به میدیای عێراقی وتووه "كونسوڵی توركیا دڵنیاییدا له‌وه‌ی كه‌سانی سڤیلی شه‌نگال له‌حاڵه‌تی هێرشی توركیا بۆسه‌ر ئه‌و قه‌زایه پارێزراو ده‌بن، ئامانجه‌كه ته‌نیا په‌كه‌كه ده‌بێت".
بریكاری میری ئێزیدییه‌كان له‌باره ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ست به شه‌نگال وتی "تا ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراوه، جگه له‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق داوایان له‌په‌كه‌كه كردووه باره‌گاكانی له‌شه‌نگال چۆڵبكات، به‌ڵام په‌كه‌كه هێشتا له‌شه‌نگال ماوه".