شارپرێس:
شارل لۆكلێر شۆفێری تیمی فیراری لەپاڵەوانێتی فۆرمۆلا 1 دەڵێت: ترسم لەهیچ شۆفێرێك نییەو هەموویان وەكو یەك وان.
لۆكلێر وتی: لەسەرەتای پاڵەوانێتییەكەوە ترسێكی زۆرم هەبوو، بەڵام ئێستا هیچ ترسێكم نییە و ئامادەم ڕكابەریی هەموویان بكەم.
هەروەها وتی: ڕێزێكی زۆرم بۆ سەرجەم شۆفێرەكان هەیە، لەسەروو هەموویانەوە لویس هامیڵتۆن كە خاوەنی نازناوێكی زۆرە، بەڵام ئەویش وەكو شۆفێرەكانی تر تەماشا دەكەم و دەتوانم رووبەڕووی ببمەوە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ