شارپرێس:
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، وڵاته‌كه‌ی مافی به‌ده‌ستهێنانی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌هۆی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 رایگه‌یاند، مافی توركیایه خاوه‌نی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه بێت.
ئیبراهیم كاڵن وتیشی، "هه‌ندێك وڵات ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌رمان هه‌بێت و به‌مه‌رج و بابه‌تی دیكه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وان ڕێگه‌ی ترمان هه‌یه".
كاڵن پێشنیاز ده‌كات ئه‌مریكا ڕێگه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا بۆ چارسه‌ری كێشه‌ی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه بگرێته‌به‌ر.
چاوه‌ڕێده‌كرێت ئیداره‌ی جۆ بایدن هه‌ڵوێستی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر كڕینی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه له‌لایه‌ن توركیاوه له ڕووسیا، ئه‌وه‌ش به‌وپێیه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و مافی ئه‌و كاره‌ی نییه.