شارپرێس:
وه‌زیرى شاوه‌وانى و گه‌شت وگوزار ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به ته‌سویه‌كردنى زه‌ویه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و كێشه‌ى زه‌وى وزار په‌یوه‌سته به په‌رله‌مانى كوردستان و پێویسته یاساى بۆ ده‌ربكرێت و وه‌ك حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بودجه هه‌بوو 11 پرۆژه له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌خه‌ینه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تى شاره‌وانى دوو لیستى پرۆژه‌یان بۆ هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌سته لیستى یه‌كه‌م به‌برى 3ملیار‌و 620 هه‌زار دینار و چه‌ند مانگێك پێش ئێستا پرۆژه‌یه‌كى تر كرایه‌وه كه تێچوه‌كه‌ى سێ ملیار دیناربوه، بۆساڵى 2021 پرۆژه پێشنیاركراوه‌كان به‌برى 33ملیار‌و 762ملیۆن دیناربوه‌و ئه‌گه‌ر بودجه ته‌رخان بكرێت 11 پرۆژه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشى، بێجگه له‌وه له 15% داهاتى شاره‌وانى و له 17% داهاتى ئاو ده‌توانرێت بكرێته‌وه پرۆژه له سنوره‌كه‌ى خۆیاندا جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌زیرى شاره‌وانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێستا كێشه‌یه‌ك له‌هه‌ڵه‌بجه روبه‌رویان ده‌بێته‌وه له‌كاتى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كاندا ته‌سویه‌كردنى زه‌ویه بۆ پرۆژه و ئه‌م بابه‌ته پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاسا یه‌كلاىى بكاته‌وه.
په‌رله‌مانى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى تایبه‌تكرد بۆ پرسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌ت وه‌ڵامى پرسیاسى په‌رله‌مانتارانیان دایه‌وه.
ئ.ق