شارپرێس:
لەکاتی بزربوون یان دزرانی مۆبایلەکەت، دەتوانیت لەڕێگای کۆدێکەوە مۆبایلەکەت بخەیتە لیستی ڕەشەوە تاوەکو هیچ کەسێک نەتوانێت بەکاریبهێنێتو داتاکانی ناوی بەرێت.
هەموو مۆبایلێک ژمارەیەکی پێناسی دەگمەنی هەیە بەناوی (IMEI) کە کورتکراوەی (International Mobile Equipment Identity)یە ، کە دەکرێت لەکاتی بزربوون یان دزینی مۆبایلەکەتدا سوودی لێوەربگیرێت.
کاتێک ئەو کۆدە دەخرێتە ناو لیستی ڕەشەوە، ئەوە ڕاستەوخۆ مۆبایلەکە قفڵ دەبێتو بەهیچ جۆرێک کارناکات، تەنانەت ئەگەربێتو سیمکارتیشی تێدابێت.
بۆزانینی کۆدی ناسینەوەی نێودەوڵەتی مۆبایلەکە دەکرێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگریتەبەر:
ئەگەر مۆبایلەکە ئایفۆن بوو:
سەرەتا بچۆ سەر setting دواتر کرتە لەGeneral بکە، دواتر About هەڵبژێرە، ئەوکات دەتوانیت IMEI)) تایبەت بەمۆبایلەکەت بدۆزیتەوە، هەروەک چۆن دەکرێت لەڕێگای "ئەپڵ ئایدی" تایبەت بەخۆت ئەو کۆدە بدۆزیتەوە.
ئایفۆنە نوێکان کۆدی IMEکەیان لەنزیک ئەو شوێنەیە کە سیمکارتەکەی لێداخڵ دەکرێت، بەڵام پێویستی بەگەورەکردنە تاوەکو بخوێنرێتەوە.
بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکان
سەرەتا دەبێت بچیتەسەر بەشی setting دواتر کرتە لەسەر (About phone) بکە، یان ناونیشانێکی تری هاوشێوەی وەک (About device) یان Status)) هەڵبژێرە.
هەندێک لەمۆبایلە گالاکسییەکان ژمارەی کۆدی نێودەوڵەتیی بەخەتێکی ورد لەبەشی پشتەوەی مۆبایلەکە دەنوسن، یان ڕەنگە کۆدەکە لەقوتوی مۆبایلەکەدا بدۆزرێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
