پەنیری شیری گوێدرێژ خواردنی دەوڵەمەندانە

هەمەڕەنگ

04/04/2021‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە خەڵک بەچاوێکی سووک و کەمنرخ سەیری گوێدریژ دەکەن ، بەڵام ئەوەی لێی بێئاگان ئەوەیە کە ئەو پەنیرەی لە شیری گوێدرێژ درووستدەکرێت گراننترین پەنیرە لەجیهاندا و نرخی یەک کیلۆ لەو پەنیرە دەگاتە سەدان دۆلاری ئەمەریکی.

بەگوێرەی پێگەی "ئینسایدەر" نرخی یەک کیلۆ لە پەنیری گوێدریژ دەگاتە ٦٠٠ دۆلار، هۆکاری ئەوەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە تەنیا یەک کارگە لەجیهاندا ئەو جۆرە پەنیرە بەرهەمدەهێنێت، لەسەر ئەو بنەمایە، پەنیری گوێدرێژ لە گەلێک لەو پەنیرە بەناوبانگانە گرانترە کە لەجیهاندا پێشوازییەکی گەورەی لێدەکرێت و لە شیری مانگا یان بزن درووستدەکرێن.

بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ لە پەنیری گوێدرێژ، پێویستی بە ٢٤ لیتر لە شیری ئەو ئاژەڵە دەبێت، واتە دووقاتی ئەو شیرەی بۆ بەرهەمهێنانی پەنیری "مۆزارێلا" پێویستە و لە شیری گامێش بەرهەمدەهێنرێت.

تاکە کارگەی بەرهەمهێنانی پەنیری گوێدرێژ دەکەوێتە وڵاتی سڕبیا، کە یەکێکە لەو سێ جێگایەی جیهان کار لەسەر پاراستنی جۆرێکی گوێدرێژ دەکەن کە مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە.

ئەو پەنیرەی لە کارگەکەی وڵاتی سڕبیا بەرهەدەهێنرێت ناوی "پۆڵی"یە و بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی کەم لێی دەبێت ماوەی چەند مانگێک چاوەڕێ بکرێت.
ئامادەکردن  : ئاکۆ ئاڵی