دی خیا مانچستەر یونایتد جێدەهێڵێت

وەرزش

04/04/2021‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد، لە كۆتایی كاروانە وەرزشییەكەی خۆی، لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەكان نزیك دەبێتەوە.

دی خیای گۆڵپارێز، لە ئێستادا ئەو هەستەی نییە كە هیچ جێگرەوەیەكی نییە، بەڵام پێشتر و بۆ ماوەیەكی زۆر پێی وابوو كە هیچ گۆڵپارێزێك ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە.

هەرچەندە ئاستی دی خیا دابەزیوە و ناتوانێت وەكو پێشتر پارێزگاری لە گۆڵەكەی بكات، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە بۆ ماوەیەكی زۆر یەكێك بووە لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان.

لە ئێستادا یانەی مانچستەر یونایتد، جێگرەوەیەك بۆ دیخیا ئامادە دەكات، دین هێندرسۆن گۆڵپارێزێكی ئینگلیزییە و یانەی شەیتانە سورەكان ئومێدێكی گەورەیان لەسەری هەڵچنیوە بۆ داهاتوو.

ڕەنج ڕەسوڵ