سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتى هەرێم کۆدەبنەوە

کوردستان

07/04/2021‌ 903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

  بڕیارە  سەرکردەی باڵای لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەسەرۆکایەتى هەرێم کۆببنەوەو تیایدا دۆخى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بکەن.

 بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس بڕیارە سبەێنێ پێنج شەممە سەرکردەی یەکەمی هەریەکە لە پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لایەنەکانى دیکە جگە لە نەوەی نوێ لەسەرۆکایەتى هەرێم کۆببنەوە.

بریارە لەو کۆبوونەوەیەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ بکرێن و هاوکات سەرۆکى هەرێم چەند پێشنیارێک بخاتە بەردەم لایەنە سیاسییەکان بکات.

شارپرێس ئەوەشى زانیووە کە لەو کۆبوونەوەیەدا پرسى هەنگاوەکانى چاکسازی و یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەو هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

پێشتر نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە پاریس رایگەیاندبوو کە لەدواى گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

س.هـ