شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی ئێتاڵیا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا به دیكتاتۆر ناویده‌بات.
ماریۆ دراگی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتنی نا دیبلۆماتی توركیا به‌رامبه‌ر ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگه‌یاند، ئه‌ردۆغان دیكتاتۆره.
دراگی ده‌شڵێت "من بە هیچ شێوەیەک هاوڕانیم لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەردۆغان، زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو سووکایەتییەی کە بە ئۆرۆسۆلا ڤۆندەر لاین کرا".
سێشەممەی ڕابردوو ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و چارڵس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئەنقەرەیان کرد، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی ڕوویدا ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو تەنیا دوو کورسی دانرابوون کە چاڕلس میشێل و ئەردوغان لەسەریان دانیشتبوون و ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین به‌پێوه مایه‌وه، تا له‌دواتردا له‌شوێنێكی جیاواز دانیشت.