كاتی ئەوەیە بنزیما ڕوبەڕوی بەرشەلۆنە ببێتەوە

وەرزش

10/04/2021‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو یاری كلاسیكۆی ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت، ئەم دوو یانەیە ڕكابەری هەمیشەیی یەكترن، هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ئومێدێكی زۆریان لەسەر كەریم بنزیما هەڵچینیوە.

هەرچەندە لە یاری پێشووی ڕیاڵ مەدریدو لیڤەرپول بنزیما گۆڵی تۆمارنەكرد، بەڵام گۆڵكاری ئەم وەرزەی یانەكەیە، لەپاڵەوانێتییە جیاوازەكان توانیویەتی لە34 یاری 24 گۆڵ تۆماربكات‌و 6 گۆڵ دروستبكات.

بەڵام ئەوەی كەمێك هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی نائومێد كردووە، ژمارەكانی ئەو یاریزانەیە بەرامبەر بەرشەلۆنە، كە لە35 یاری تەنها 9 گۆڵی تۆماركردووە، ئەمەش واتا بەچوار یاری یەك گۆڵ.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، بنزیما توانیویەتی 9 گۆڵ دروستبكات، جگە لەلیۆنێل مێسی كە 14 گۆڵی لەكلاسیكۆ دروستكردووە، هیچ یاریزانێك ئەو ژمارە زۆرەی گۆڵ دروستكردنی نییە.

ڕەنج ڕەسوڵ