شارپرێس:
بۆشاییگەرێکی کەنەدی بهپێویستى دهزانێت مرۆڤایەتی پلانو ڕێسای تایبەت بۆ نیشتەجێبوون لەسەر مانگ دابنێتو ئەو جێگایە بکاتە پردێک بۆ دەرچوون بەرەو هەسارەکانی تر لەگەردووندا.
کریس هادفێڵد بۆشاییگەری کەنەدی کە ساڵی 1922 یەکەم کەشتیوانی ئاسمانی کەنەدیی بوو بەرەو گەردوونی کراوە گەشتی ئەنجامداوە بەئاژانسی "تاس"ی ڕووسی وتووە، "لەوکاتەوە بۆیەکەمجارو لەساڵی 1969 مرۆڤایەتی لەسەر مانگ نیشتەوە، تەکنەلۆژیا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک ئێستا کێشەکە ئەوەنییە کە ئایا توانای ئەوەمان هەیە دەتوانین بگەینەسەر مانگ یان نا، بەڵکو کار گەیشتۆتە ئەوەی دەبێت کار لەسەر درووستکردنی سیستەمێکی ئابووریی هاوبەش بۆ زەوییو مانگ بکەین".
وتوشیهتى:"ڕووبەری مانگ ئەوەندەی کیشوەری ئەفریقیا دەبێتو پێویستە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەردەستبێتو ببێتە بەشێک لەئابووریی زەویی، ئەوەش پێویستی بەهەوڵی هاوبەشو پێشکەشکردنی پرۆژەی نێودەوڵەتیی هاوبەشە".
ئاماژهى بهوهشكردوه، "دەبێت ئەوە بزانرێت سەرکەوتن لەڕۆیشتن بەرەو ئەستێرەو هەسارەکانی تری گەردوون پێویستی بەسەرکەوتن لەنیشتەجێوون لەسەر مانگ هەیە".
کریس هادفیڵد باسى لهوهشكردوه، "یوری گاگارین کە ژیانی خۆی خستە مەترسییەوەو یەکەم گەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا، ئەوەی ئەو کردی لەکاتی خۆیدا وەک کارێکی ئەستەم وابوو، بەوەش دەرگای بۆشایی ئاسمانی بۆ هاوچەرخەکانی خۆیو نەوەکانی داهاتوو کردەوە".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی