شارپرێس:
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه، ئەمریکای بەپاڵپشتیکردنی داعش تۆمەتبارکردبێت و ده‌ڵێت، "قسه‌كانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ورد نییە".
ڕۆژی دووشه‌ممه عەلی شەمخانی، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژه به‌وه‌دراوه، "رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەیە".
به‌ڵام قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و قسانه‌ی شه‌مخانی ورد نین".
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌عره‌جی له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌عره‌جی سه‌ردانی ئێرانی كرد، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیش پرسی دیالۆگی نیشتمانی به‌غدا و واشنتۆن بوو.
ئه‌عره‌جی له تارانه‌وه ڕایگه‌یاند، عێراق بەردەوام هەوڵدەدات ببێتە خاڵی بەیەکگەیشتن و هەوڵی نزیکبوونەوە لەگەڵ هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه ئیقلیمییه‌كان.