شارپرێس:
وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی 70و 80ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كۆبۆوه‌و پێیڕاگه‌یاندن، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا گفتوگۆكراوه تا سه‌رجه‌م هێزه‌كان ماف‌و شایسته داراییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت كه مافێكی ڕه‌وای خۆیانه، سه‌باره‌ت به‌خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ریش زانیاریی ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، شۆڕش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر كۆبۆته‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى پێشمه‌رگه په‌یامێكى گرنگى له‌باره‌ى موچه‌ى پێشمه‌رگه ئاراسته‌ى هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌كانى 70و 80 كردوه‌و وتویه‌تى:"له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا گفتوگۆكراوه تا سه‌رجه‌م هێزه‌كان ماف‌و شایسته داراییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت كه مافێكی ڕه‌وای خۆیانه".
سه‌باره‌ت به‌پرسی ماف‌و ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌رو كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامبووانی سه‌نگه‌ر گوێ له‌فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70و 80 گیراوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى پێشمه‌رگه باسى له‌پێداچوونه‌وه كردوه به‌لیستی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوون، بۆ ئه‌وه‌ش جه‌ختیكردۆته‌وه، "له‌دوای ڕێكخستنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه به‌دۆسیه‌كان، كار بۆ باشتركردن‌و چاككردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندابووه‌كان ده‌كه‌ین، به‌وپێیه‌ی شایسته‌ی ژیانێكی باشترن".