شارپرێس:
وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، ئه‌ویش به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی "پڕۆژه‌ی نایاسایی".
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای عێراقی سزای زیندانیكردنی بۆ جه‌عفه‌ر موسه‌وی، وته‌بێژی سیاسی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ركرد.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی موسه‌وی كراوه ئه‌وه‌یه، ناوبراو پڕۆژه‌ی نایاسایی به‌ده‌ستهێناوه و بڕیاردراوه سزای 10 ملیۆن دینار بدرێت.
به‌ده‌ر له سزای دارایی، دادگای عێراق سزای یه‌ك ساڵ زیندانیكردنی بۆ وته‌بێژی سیاسی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ركردووه.