چه‌ند هەڵەیه‌كى باو لەمانگی ڕەمەزاندا

تەندروستی

14/04/2021‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی بواری تەندروستیی دەڵێن، زۆر گرنگە لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا خواردن بەشێوەیەکی هاوسەنگ بخورێت‌و زیاتر جەخت لەسەر ئەو خواردنانە بکرێتەوە کە جەستە پێویستیەتی، بەڵام تێبینیکراوە لەو مانگەدا بەشێکی زۆر لەڕۆژوگران لەبابەتەکانی پەیوەست بەخواردن‌و خواردنەوەکان هەڵەدەکەن‌و هەندێکجار زیادەڕەوی لەخواردندا دەکەن، جا چی لەژەمی بەربانگدا بێت یان لەژەمی پارشێواندا.

لەوبارەیەشەوە پێگەی "وێب توب"، نۆ هەڵەی باوی دەستنیشانکردووە، ڕۆژوگران ئەنجامیدەدەن، بەشێوەیەک چوار هەڵەیان دەکەونە ژەمی پارشێوو پێنج هەڵەشیان لەکاتی خواردنی ژەمی بەربانگدایە.

ئەو هەڵانەی لەژەمی پارشێواندا ڕوودەدەن:
ـ زیادەڕەویکردن لەخواردنی ترشیات‌و بەخەلکراوەکان
ـ خواردنی ژەمی چەورو شیرینییەکان
ـ زیادەڕەویکردن لەخواردنەوەی ئاو لەکاتی ژەمی پارشێواندا
ـ دەستبەرداربوون لەخواردنی ژەمی پارشێوان

ئەو هەڵە باوانەی لەژەمی بەربانگدا ڕوودەدەن:
ڕۆژو شکاندن بەخواردنی چەور
خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد
زیادەڕەویکردن لەخواردن
خواردنی بڕێکی زۆر لەشیرینییەکان
وەزرشنەکردن