ڕیاڵ مەدرید ژمارەى پێوانەیی تۆماركرد

وەرزش

15/04/2021‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاشئەوەی لەخولی پاڵەوانێتی ئەوروپا لیڤەرپولی تێپەڕاند، شەوی ڕابردوو ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید بوو بەیەكەم یانە كە زۆرترینجار گەیشتبێتە قۆناغی چواری پاڵەوانێتییەكە.

لەقۆناغی چوار، ڕیاڵ مەدریدو چێڵسی ڕووبەڕووی یەكتردەبنەوە، چێڵسی توانیی لەپۆرتۆ بباتەوەو بگات بەقۆناغی چواری، كە پێشتر هەرگیز ڕووبەڕووی یەكتر نەبوونەتەوە.

پێگەی ئۆپتای تایبەت بەژمارەو ئامارەكان نوسیویەتی: ڕیاڵ مەدرید تاكە یانەیە كە بۆ 14جار توانیبێتی بگات بەقۆناغی چواری خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

بەرشەلۆنە 12جار گەیشتووە بەو قۆناغە، بایرن میونخیش بەهەمانشێوە، بەڵام لەم وەرزەدا هەردوو یانەكە لەسەر دەستی پاریس سان جێرمان پاڵەوانێتییەكەیان جێهێشت.

شەوی ڕابردوو یاری نێوان لیڤەرپول‌و ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەچوو كە پێشتر لەیاری گەڕانەوە ڕیاڵ مەدرید 3-1 یارییەكەی بردەوە، شەوی ڕابردوویش لەیاری چوون 0-0 یەكسان بوو.

ڕەنج ڕەسوڵ