شارپرێس:
عوسمان دیمبڵی فەڕەنسیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، دەیەوێت بەخۆڕایی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
نزیكەكانی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە دەڵێن:"یانەی بەرشەلۆنە بەنیازبوو لەساڵی ڕابردوو دیمبڵی بفرۆشێت، ئەمە زۆر ئازاری ئەو یاریزانە دەداتو نایەوێت گرێبەستەكەی لەئێستادا نوێبكاتەوە".
ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی عوسمان دیمبڵی نوێبكاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنییە، چاوەڕێدەكات لەساڵی ئاییندە گرێبەستەكەی تەواوبێتو بەخۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت.
عوسمان دیمبڵی لەساڵی 2017 بەبڕی 105 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی تۆتنهامەوە ڕووی لەبەرشەلۆنە كردو گرێبەستەكەی بەیەكێك لەسێ گرانترین گرێبەستەكانی تۆپی پێ ئەژماردەكرێت.
ڕەنج ڕەسوڵ