شارپرێس:
حوسییەكان ڕۆژی چوارشەممە هەڕەشەیان كرد ئەگەر واشنتۆن پاڵپشتی سعودیە بكات، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی حوسییەكانەوە ڕایگەیاندووە، "ئەگەر پاڵپشتی سعودیە بكات، هەموو بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج".
سەبارەت بە بابولمەندەب، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەوە هێڵی سوورە بەلای ئەمریكاوە ئێمەش شەڕی لەسەر دەكەین".
بەرپرسەكە لەبارەی ئێرانەوە وتی "ئێمە هاوپەیمانێكی یەك جەستەین لەگەڵ ئێران".