شارپرێس:
كۆڵبەرێكی كورد بەناوی محەمەدسدیق ئەوەڵی، خەڵكی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای كرماشان لە كاتی كۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە كۆڵبەرێك بەناوی محەمەدسدیق ئەوەڵی، خەڵكی گوندی هەنجیربوس سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە كاتی كۆڵبەری لە سنوری شێخ سڵەی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێت، ئەو كۆڵبەرە لە مەودایەكی نزیك و بەبێ هۆشداریی پێشوەخت كراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانەو تەرمەكەی بۆ شاری جوانڕۆ گواستراوەتەوە.