ساڵانێكە بەكارهێنەرانی یوتوب چاوەڕێی ئەم خزمەتگوزارییانەن

هەمەڕەنگ

27/04/2021‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەوكەسانەی خاوەندارێتی تۆڕی یوتوب دەكەن، چەند خزمەتگوزارییەكی نوێی تۆڕەكەیان ئاشكراكرد كە بەكارهێنەرانی ئەوتۆڕە ساڵانێكە چاوەڕێین.

خزمەتگوزاری یەكەم ئەوەیە، ئەوكەسانەی خاوەنی كەناڵن لەیوتوب، پێویستناكات بۆ گۆڕینی ناوو وێنەی كەناڵەكەیان ئیمەیڵەكانیشیان بگۆڕن، لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە ناوو كەناڵەكەیان دەگۆڕن.

پێگەی 4pda نوسیویەتی:"ئەگەر بەكارهێنەر لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە نیشانەی متمانەی كەناڵەكەی ونكرد، دەتوانێت لەڕێگەی خزمەتگزاری هاوكاریی یوتوبەوە بەئاسانی دەستی بكەوێتەوە".

یەكێكی تر لەو خزمەتگوزارییانەی لەلایەن یوتوبەوە زیادكراوە ئەوەیە، بەكارهێنەر لەكاتی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ (لایڤ) دەتوانێت دیقەو كوالێتی ڤیدیۆكەی بگۆڕێت، بەرزترین دیقە كە هەبێت 4Kیەو دەتوانرێت بەدیقەی 144و 480 دابنرێت.

ڕەنج ڕەسوڵ