شارپرێس:
سه‌ده‌ی رابردوو هه‌زاران كورد و تورك
به‌ده‌ستی چه‌ته ئه‌رمه‌نییه‌كان كوژراون... ئه‌مه نوێترین لێدوانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایه.... ئه‌م دیمه‌نانه‌شی ده‌یبینن نوێترین هێرشه‌كانی
سوپای توركیایه بۆسه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌قسه‌كانیدا به زوڵملێكراو
ناویان ده‌بات...
زیاتر له‌سێ رۆژە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا
و جموجۆڵی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ بەردەوامە،
توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)
ڕاگه‌یاندووه و ناوی لێناوه ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - ، هێشتا توركیا زامه‌كانی
خوێنی شكستی ئۆپه‌راسیۆنی چیای گاره‌ی لێده‌تكێ، به‌ڵام هێرشێكی نوێی بۆسه‌ر په‌كه‌كه
ده‌ستپێكردووه، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌م كاته‌دا بۆ توركیا ئه‌م هێرشانه
ئه‌نجامده‌دات؟؟
هێدی هێدی له‌دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ركردایه‌تی جۆ بایدن، مانگی هه‌نگوینی ئه‌مریكا و
توركیا به‌ره و كۆتاییهاتن ده‌چێت، چیتر دیموكراته‌كان ئاماده‌نین به‌رامبه‌ر گرێبه‌سته
خه‌یاڵییه‌كانی چه‌ك، چاو له‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی مافی مرۆڤ له‌توركیا بپۆشن، كه
ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته زیندانێكی گەورە.
توركیا له‌ژێرفشارێكی نێوده‌وڵه‌تی
قورسدایه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌ویكردن له‌مافه‌كانی
مرۆڤ، به‌دیاریكراویش ئه‌و سه‌ركرده سیاسیانه‌ی توركیا كه ئێستا له‌زینداندان و
دیارترینیان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه ئازادبكرێت، ئه‌وه وایكردووه ئه‌ردۆغان له‌نێوان
فشاری نێوده‌وڵه‌تی و فشاری نێوخۆیی، ڕێگه‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش ڕاكێشانی
سۆزی شه‌قامی توركییه بۆئه‌وه‌ی پێیان بڵێت، توركیا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات.
له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری بایدندا، چیتر
توركیا ناتوانێت به‌پاساوی پارێزگاریكردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا
و ڕۆژئاوای كوردستان ته‌راتێن بكات و خاكی ئه‌و وڵاته داگیربكات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌سته‌پاچه‌ییه‌ی توركیاش له‌شه‌قامی توركیی به‌سه‌ر ئه‌ردۆغاندا نه‌شكێته‌وه،
ناچار ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌عێراق چڕكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ش دوو خاڵی سه‌ره‌كی
هاوكاری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی توركیان، یه‌كه‌میان بێده‌نگی پارتی دیموكراتی
كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاست ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی
ئابووریی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا، دووه‌میشیان بێده‌نگی حكومه‌تی عێراق به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و كاریگه‌ریی توركیا له‌سه‌ر سوننه‌كانی عێراق، چونكه هه‌ر
جۆره جوڵه‌یه‌كی كازمی كه به‌دڵی توركیا نه‌بێت له‌م كاته‌دا، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره
له‌ڕێگه‌ی سوننه‌كانه‌وه گورزی خۆی له‌كازمی ده‌دات
توركیا به‌شێوه‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی
ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجامداوه، رۆژی دووشه‌ممه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیک گوندی کێستەیان
تۆپباران کردووە، حەوت تۆپ لە باخ و شوێنە ئاژەڵدارییەکان کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە
زیانی ماددی کەوتووەتەوە، هەروەها ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە...
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه،
خۆ ئه‌گه‌ر بێته ده‌نگیش ته‌نیا ده‌ڵێت "داوا له‌په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ین
شه‌ڕه‌كه‌یان به‌رنه‌وه خاكی خۆیان"
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینێكدا دیوێكی مه‌ترسیداری هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی
توركیای بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت " تورکیا پرۆسەیەکی
گەورەی داگیرکاری بەناوی پڕۆسەی چنگی هەورە بروسکە دەستپێکردوە، ئەمە گەورەترین
داگیرکاریە لە مێژوی لەشکر کێشیەکانی تورکیادا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، زناری کێستەی
داگیرکردوە کە بەرزیەکەی دوو ھەزار مەترەو شوێنێکی ستراتیژییه".
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان
"خەڵکی کوردستان بەشتی لاوەکیەوە سەرقاڵەو نیشتیمان لەبەردەم داگیرکاریەکی گەورەدایە"
ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا له‌هه‌رێمی
كوردستان هه‌رچییه‌ك بێت، هیچ شتێك له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت كه چه‌ند مانگی داهاتوو
بۆ ئه‌ردۆغان و توركیا كاتێكی سه‌خت ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی جینۆسایدی
ئه‌رمه‌نه‌كانی ناساندووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ڕێگه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان خۆشده‌كات
به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌فه‌رمی بناسێنن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا
ئه‌ردۆغان خه‌ڵكه‌كه‌ی به پرسی "شه‌ڕی تیرۆر"ه‌وه سه‌رقاڵده‌كات و ده‌یه‌وێت
به‌پاساوی لێدان له‌په‌كه‌كه، باری لاری وڵاته‌كه‌ی له‌ڕووی ئابووریی، سیاسی و سه‌ربازییه‌وه
ڕاستبكاته‌وه....
بەرپرسێکى باڵاى پەکەکە نوێترین زانیاریی
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ڕۆژانی ڕابردووی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان بە
شارپرێسی ڕاگەیاند، سوپای تورکیا لە قۆناغی یەکەمى ئۆپەراسیۆنى بۆسەر ناوچەکانى
باشورى کوردستان شکستى هێنا، پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ناچار به لێدوان و هاتنه گۆ بكات، به‌ڵام نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه، به‌ڵكو
بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی توركیا و له‌ژێر فشاری ئه‌نقه‌ره‌دا.
ئێستا چاوەکان هەموو لەسەر ئەوەن کە ئایا ئەمجاریش سوپای تورکیا
ڕوبەڕوی هەمان چارەنوسی ئۆپەراسیۆنەکەی گارە دەبێتەوە و بە شکسیكی گەورەوە
پێدەنێتەوە نێو خاکی ولاتەکەی یان وەک خۆیان دەڵێن دەربێت ئامانجەکانیان بکەنە
ئەنجام و بە سەرکەوتویی لە ئۆپەراسیۆنەکە دەربچن؟