شارپرێس:
دۆخى هه‌رێمى
كوردستان و مۆدێلى حزبایه‌تى جیاوازه، جیاوازیه‌ك نه له‌ئێستا نه له ڕابردوو وێنه‌ى
نه‌بوه، به‌شێك له سیاسیه‌كان له‌هه‌رێم له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا كارێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ى
هه‌موو ئه‌وه‌یه كه له ڕابردوو وتویانه‌و تا ماوه‌یه‌ك ده‌بنه جێى قسه‌وباسى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
و دواتر دواى ژیانى خۆیان ده‌كه‌ون و به‌هه‌ر گۆڕانێك له حزبێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر ژیانى
خۆیان له‌روى مادیه‌وه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن و گوێ به‌لایه‌نه مه‌عنه‌ویه‌كه ناده‌ن
و هەموو ئەو دروشمانە پشت گوی دەخەن کە رۆژگارێک وێردی سەرزخاریان بوەو خەڵکیان
پێهانداوە بۆ پشتیوانی حزبەکەیان و دژایەتی ئەوانی تر.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه
له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن هه‌واڵى به‌شێك له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى حزبه‌كان
ده‌بێت به‌م جۆره هه‌واڵانه ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نگرانى
حزبى به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته مێژویه‌كى
هه‌بوه له نێو حزبه‌كاندا له ڕێكه‌وتن نامه‌ى ستراتیژى نێوان یه‌كێتى و پارتى
به‌واژۆى بارزانى و تاڵه‌بانى بڕیارى ئه‌وه‌درا كه هه‌ركه‌سێك له ئاستى سەرکردایەتی
بۆسه‌ره‌وه له هه‌ر لایه‌كیان وازبهێنێت لایه‌نى به‌رانبه‌ر بۆى نه‌بێت وه‌ریبگرێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
پوكانه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌م بڕگه‌یه‌ش جێبه‌جێنه‌كراو دوو ئه‌ندامى پێشوى مه‌كته‌بى
سیاسى یه‌كێتى په‌یوه‌ندیانكرد به ریزه‌كانى پارتیه‌وه‌و به‌هه‌مان پله‌و پله‌ى
به‌رزتر له‌و حزبه وه‌رگیران.
ئه‌وه‌ى له ئێستادا
ده‌بینرێت زۆر جیاواز‌و نامۆتره كاتێك كه‌سێك واز له حزبێك ده‌هێنێت له‌لایه‌نى
به‌رانبه‌ر به مولك و ماڵى گشتى چاوتێر ده‌كرێت ئه‌وانه‌ش كه پێشتر به‌رپرسیاریه‌تى
سه‌ربازیان هه‌بوه به‌دامه‌زراندنى فه‌وجى سه‌ربازى بۆیان پێشوازیان لێده‌كرێت.
له‌رابردودا كاتێك
به‌رپرسێكى یه‌كێتی چوه ناو پارتى به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێدرا كه چه‌ند كه‌سى بوێت بۆى
داده‌مه‌زرێندرێت و ئه‌و هێزه‌ش كه له‌گه‌ڵى بوه بۆى ده‌خه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تى
پێشمه‌رگه، واته له بودجه‌ى گشتى مانگانه موچه‌و ئیمتیازاتیان بۆ دابین ده‌كرێت.
وەزیر لە حزبێکەوە دەچێتە حزبێکی تر بە تەواوی ئیمتیازاتی وەزیری خانەشین
دەکریت و پۆستێکی نوێی بۆ دا دەتاشرێت و چەندین پلەو پۆستی نوێی دەخرێتە خزمەتەوە،
پەرلەمانتارێک دوای تەواوبوونی خولەکەی لە بەغدادوە سواری فرۆکە دەبێت و لە بری
سلێمانی ئاراستەی هەولێری پایتەخت دەگرێتە بەر و لەوێ هەم دەنیشیێتەوە هەم
دەحەسێتەوە.
دۆخەکە بە جۆرێکە هەرکەس دەم دەکاتەوە دەڵیت هەموو پارتی بونێک قەرزارین، ئەوەی کە
دەبینرێت هەموو خۆیان بە قەرزاری پارتی دەزانن و هەمووانیش لە یەکێک لە قۆناغەکانی
کارکردنیاندا دژ بە سیاسەت و ئەجێندای پارتی دروشمی قەبەیان وتوەو کاریان کردوە،
دەی کەوایە بۆچی دەبێت قەرزاری پارتی بن؟
پارتی و میدیاکانی بە ئەنقەست کار دەکەن بۆ دەرکەوتن و پیشاندانی ژیانی
شاهانەو پلەو پۆستی ئەوانەی کە لە هێزەکانی ترەوە چونەتە ڕیزەکانیانەوە بۆ ئەوەی
بە ئەوانی تریش بڵێن هەرکەس لەگەڵ ئێمە بێت ماڵ و حاڵ و ژیان و پلەو پۆستی بەم
جۆرە دەبێت، ئەو تاکتیکەی پارتی سەری گرتوەو لەگەڵ هەر هەڵبژاردنێکدا پۆلێک لە
سەرکردەو کەسایەتیە سیاسیەکان دەچنە ریزی ئەو حزبەوە.
سەنگەر گواستنەوەی ئەو کەسایەتیانە جگە لەوەی دەبێتە هۆی دروستی بونی بێهیوایی و
نەمانی متمانە لای هاوڵاتیان لەلایەتی تریشەوە پارسەنگی هێز لە نێوان حزبە
فەرمانرەواکانی کوردستان دەگۆرێت و کاریگەری تەواو لەسەر قورسایی و دەنگی هێزە
سیاسیەکان جێدەهێڵیت.
ماوەی دوو رۆژە
هەواڵێک میدیا و تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ته‌نیوه، ئەویش په‌یوه‌ندیكردنى كه‌سایه‌تیه‌كى
دیاری ناوچەی چه‌مچه‌ماڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه
ئه‌م هه‌واڵه هه‌واڵێكى ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نا ئاسایی و نا یاساییه ئه‌وه‌یه
كه به‌ڵێنى دامه‌زراندنى فه‌وجى سه‌ربازى پێدراوه له‌سه‌ر میلاكى حكومه‌تى هه‌رێم
ئه‌مه له كاتێكدا نه به‌رپرسه‌كه‌ى گۆران هیچ وه‌زیفه‌یه‌كى حكومى هه‌یه نه
ئه‌وه‌ش له‌ناوپارتى كه ئه‌و به‌ڵێنه‌ى پێداوه.
زۆرترین سه‌نگه‌ر
گواستنه‌وه پێشتر له‌ناو گۆڕان بوه بۆناو پارتى وه‌ك ده‌وترێت له ماڵه هه‌ژاره‌كه‌وه
بۆ ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌و بینرا له‌وه‌زیر له په‌رله‌مانتارى عێراق و
كوردستانى ئه‌و حزبه له به‌رپرسى حزبى ئەوە ئێستا به‌رپرسى سه‌ربازیشى هاته سه‌ر.
هەموو ئەم
سەنگەر گواستنەوانە وەک هاولاتیان دەڵێن تەنها لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی و کەسیدا
بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی دەکرێتە قوربانی و بۆ مشتیک پارەو کەمێک پلەو پۆست
پەنا دەبەنە بەر سازشکردن بۆ ئەو هێزەی کە بەدریژایی چەندین ساڵ دژی گوتار و
سیاسەت و کارکردنی بوون.
بێهیوایی
هاولاتیان لەم کارانە بە جۆرێکە کە بە تەواوی نیگەرانی و بێزایی و نەمانی ئومێد لە
ڕوخسار و وتەو نوسین و تا بگرە پۆستێکی ئاسایی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیش لای
هاوڵاتیان بەدیدەکرێت.
چاودێران پێیان
وایە كاریگه‌رى ئه‌م جۆرە کارانە وا دەکات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو زۆرینه‌ى
ده‌نگه ناڕازیه‌كان بایكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به ناراسته‌وخۆ
ده‌چێته‌وه خزمه‌تى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.