شارپرێس:
ڕێکخراوی قەڵەمى ئەمریکی سەر بەکۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نوسەرانی قەڵەم ئاشکرایکرد، تورکیا لەدوای ئێرانو چین، لەدەستگیرکردنی نووسەرو بیرمەندان لەجیهاندا پلەی سێیەمی هەیە.
بەگوێرەی پێگەی "ئەحوال"ی تورکی، لەڕاپۆرتی ئهو ڕێکخراوە ئهمریكیهدا هاتووە، "ژمارەی ئەو بیرمەندانەی لەتورکیا دەستگیرکراون 25 بیرمەندە، بەوەش لەدوای چینو ئێران زۆرترین ژمارەی نووسەرو بیرمەندی دەستگیرکردووە".
هەروەک بەپێی دوایین سەرژمێرییش، ژمارەی ئەو بیرماندانەی لەسەر ئاستی جیهان لەسەر ڕادەربڕینو نووسین دەستگیرکراون گەیشتۆتە 273.
لەوبارەیەوە بارش یارکارداش ڕۆژنامەنووسو پەڕلەمانتاری پێشووی پارتی گەلی کۆماری (جهههپه) وتویهتى:"دەسەڵاتدارانی تورکیا لەڕێگای فشاری سیستماتیکو دادگاییکردنی بەردەوامەوە کار لەسەر بێدەنگکردنی ڕۆژنانوسان دەکات، بەشێوەیەک لەماوەی مانگی نیساندا 95 ڕۆژنامەنوس دادگاییکراون".
لەلایەکی دیكهشهوه، بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تورکیا کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامەگەریی بڵاویکردۆتەوە، ڕۆژنامەنووسانی تورکیا بەدەست پێشێلکردنی مافەکانیانو سەرکوتکاریی دەوڵەتەوە دەناڵێنن.
لەڕاپۆرتەکەی سەندیکا تورکییەکەدا هاتووە، "لەساڵی 2020دا داواکاری گشتیی تورکیا بەتێکڕایی 226 ساڵو ههشت مانگو 25 ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووسانی تورکیادا سەپاندووە".
باس لهوهشكراوه، 43 ڕۆژنامەنووس بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی هەواڵییەوە دەستگیرکراون، "لایەنگری بۆ ڕێکخراوی چەکدارییو بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دوو بەربڵاوترین ئەو تۆمەتانەبوون كه لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی رۆژنامەنوسانی تورکیا بۆتەوە".
و: ئاکۆ ئاڵی
