قایمقامى سلێمانى ئاماری سەرپێچی و داخستنەکان و غەرامەکان ئاشکرا دەکات

کوردستان

09/05/2021‌ 432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاوات محەمەد قایمقامی ناوەندی سلێمانى لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە  ٢٦ رۆژی رەمەزاندا لەرێگەى لیژنەکانەوە ٧٨١٥ سەردانیان ئەنجامداوە ٨٢٥ سەرپێچی تۆمار کراوەو ٥٥٠ ئاگادار کردنەوەیان هەبوو، هاوکات ١٢٠ شوێن داخراوەن و ١٢ کەیسى دادگا هەبووە لەکۆى ئەو سەرپێچیانە ٤٨ ملیۆن و ٥٠ هەزار غەرامە هەبووە.

قایمقامى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکرد، بەشى زۆری شوێنەکانى دیکە پابەندى رێنماییەکانى قایماقمییەت بوون، ئەوەش جێگای دڵخۆشییە کە زۆرینە پابەندی رێنماییەکانن.

هەروەها باسى لەوەشکرد، سەردانى و بەداداچوونەکاندا زیاد دەکەن ئەوەش بۆ ئەوەیە کە هەموو لایەک پابەند بن، بۆیە ئەوان لە ناچاریداو لەپێناو هاوڵاتیان ئەو شوێنانەیان داخستووە.

س.هـ