شارپرێس:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مژده ده‌داته فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواى جه‌ژن به‌غدا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات و ده‌ڵێت لیژنه هونه‌ریه‌كان بۆ ئه‌و بابه‌ته له نێوان هه‌ردوولا له قۆناغى كۆتایدان.
شێروان دووبه‌ردانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، دواى پشوه‌كانى جه‌ژن به‌غدا پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى ساڵى 2021 ڕه‌وانه ده‌كات و لیژنه‌ى هونه‌رى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ست به‌كاربوه.
شێروان دووبه‌ردانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، تا ئێستا ڕون نیه به‌غدا مانگانه به‌یه‌ك جار به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌نێرێت یان مانگانه ده‌یكاته چه‌ند گوژمه‌یه‌ك و بابه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئایا له كاتى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌وه پشكى هه‌رێم ده‌نێردرێت یان به‌ر له‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه ئه‌وه له گفتوگۆى شانده هونه‌ریه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌كاتى گه‌شتنى ئه‌و بودجه‌یه له‌هه‌رێم بڕیارده‌درێت چۆن به‌كار ده‌هێندرێت و ئایا به‌شى ئه‌وه ده‌كات لێبڕینى موچه‌ى به‌ته‌واوى پێ هه‌ڵبگرێت یان لێبڕین كه‌م ده‌كرێته‌وه.
زیاتر له مانگ و نیوێكه بودجه‌ى ساڵى 2021 غێراق په‌سه‌ندكراوه‌و تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ هه‌رَم نه‌نێردراوه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشتر ڕایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كى نزیك پشكى هه‌رێم له به‌غداوه ده‌نێرن.
ئ.ق