شارپرێس:
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستیی ئەوەی سەلماندووە کە ئەوکەسانەی گلێنەی چاویان گەورەیە، بەراورد بەوانەی گلێنەیەکی بچووکتریان هەیە، زیرەکترن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، لێکۆڵینەوەکە لەلایەن زاناکانی پەیمانگای تەکنەلۆژیی جۆرجیای ئەمریکییەوە ئەنجامدراوەو ئەوکەسانهی بەشداریان لەلێکۆڵینەوەکەدا کردووە تاقیکردنەوەی ئاگاییو بیکردنەوەو یادەوەریان بۆکراوە.
توێژەرەکان وتویانە، گەورەییو بچووکی گلێنەی چاو، نەوەک هەر پەیوەستە بەڕاددەی وروژانو ماندووبوونەوە، بەڵکو دەتوانرێت لەڕێگایەوە ئاستی زیرەکی تاکەکانیشی پێ بپێورێت، بەشێوەیەک تا قەبارەی گلێنەی چاو گەورەتربێت، ڕێژەی زیرەکییەکەی زیاتردەبێت.
ئەو تاقیکردنەوەیان لەسەر کەسانی خۆبەخشی لێکۆڵینەوەکە کراوە بریتیبوون لەبیرکردنەوەی کاتی کێشە، توانای بیرهاتنەوەی زانیارییەکان بەتێپەڕبوونی کات، توانای بەردەوامی تەرکیزکردن دوای مێشک ئاڵۆزبوون، ئەنجامەکانیش ئەوەیان دەرخستووە کە ئەوکەسانەی گلێنەیەکی چاوی گەورەتریان هەیە بەشێوەیەکی باشتر لەتاقیکردنەوەکانی ئاگاییو یادەوەرییو بیرکردنەوە دەردەچن.
و: ئاکۆ ئاڵی