موراد قەریلان وەڵامى پارتى و حکومەتى هەرێم دەداتەوە

کوردستان

10/06/2021‌ 2060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

موراد قەرەیلان فەرماندەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە)و هاوكات ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێتلە كاتێكدا هێرشێكی فراوان دەكرێتە سەرمان، چۆن هێرش دەكەینە سەر پێشمەرگە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە و فەرماندەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە بەرنامەیەكی تایبەتی ستێرك تی ڤی، لەبارەی ڕووداوەکانی مەتینا و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە گەریلاکان هێرشیان کردبێتە سەر پێشمەرگە وتی: "لە کاتێکدا هێرشی بەرفراوان دەکرێتە سەرمان، چۆن هێرش دەکەینە سەر پێشمەرگە، هەر کەسێک عەقڵی هەبێت، دەزانێت لە شەڕی مان و نەماندا، كەس بەرەی دووەمی شەڕ بۆ خۆی ناکاتەوە".

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە وتیشی: "ئامانجی دەوڵەتی تورك ئەوەیە، سەرەتا پەکەکە و پاشان هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببەن، نەک تەنیا لە سنووری تورکیا، بەڵكو دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە ناوچەکەدا، لەناو ببەن".

هەرچەندە بەرپرسانی باڵای پارتی كرێكاران ڕەتی دەكەنەوە كە ئەو هێرشەی ڕۆژی پێنجی مانگ كرایە سەر پێشمەرگە و پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا ئەوانبن، بەڵام سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ پارتی كرێكاران بە ئەنجامدانی ڕووداوەكە و شەهیدبوونی ئەو پێشج پێشمەرگەیە تۆمەتباردەكەن.