شارپرێس:
سه‌رۆكى پێشوى شاره‌وانى سورى ئامه‌د كه یه‌كێكبوو له‌ئه‌ندامانى ئه‌و شانده‌ى له‌فڕۆكه‌خانه‌ى دۆسڵدۆرف ڕێگه‌یان پێنه‌درا سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و داواش له‌د.به‌رهه‌م ساڵح‌و مه‌سعود بارزانى ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕو ڕێگرى له‌شه‌ڕى كورد‌و كورد بكه‌ن، ده‌شڵێت:"گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ى ئه‌ڵمانیاش ده‌ستى هه‌یه له‌هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى براكوژى له‌نێوان كورداندا".
عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانى سورى ئامه‌دو سیاسه‌تمه‌دارو نوسه‌ر له‌ئاخاوتنێكى كورتدا بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، "یه‌كه‌م ئامانجى گروپه‌كه‌مان (گروپى ئاشتى) بۆ هه‌ولێر بریتی‌بوو له‌و په‌یامه‌ى كه ده‌وڵه‌تى توركیا داگیركاره‌و ئامانجیشى له‌هه‌رێم داگیركردنى باشورى كوردستانه".
وتیشى:"چونكه مێژوى تورك ئه‌وه‌ى ده‌رخستوه، هه‌ركات ده‌ستى بگات به‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك، دواتر ده‌ستى لێ به‌رنادات‌و وه‌ك خاكى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات، توركیا په‌كه‌كه وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك به‌كاردێنێ، ئه‌گه‌رنا ئامانجه‌كه‌ى تێكدانى ئیراده‌ى باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستانه، ئه‌مه ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى توركیایه كه هه‌وڵده‌دات ستاتۆى باشور‌و ڕۆئاوا تێكبشكێنێت".
ئاشكراشیكرد، "ئامانجێكى دیكه‌مان ئه‌وه‌بوو، ده‌مانویست بگه‌ینه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان‌و ئه‌وه‌یان بیربهێنینه‌وه، كه داگیركارانى كوردستان ئامانجیانه شه‌ڕو ناكۆكى له‌نێوان كورداندا دروستبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئامانجى سه‌ره‌كیمان دیداربوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق‌و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان".
داواشیكرد، "هه‌رچى جیاوازیه‌ك كه بونى هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه كوردیه‌كان كه زۆر ئاساییه جیاوازى، به‌ڵام ناكۆكیه‌كان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن‌و نه‌گاته ئاستى شه‌ڕى كورد‌و كورد".
سه‌باره‌ت به‌ڕێگریه‌كانیش له‌فڕۆكه‌خانه‌ى دۆسڵدۆرف له‌ئه‌ڵمانیا ده‌میرباش ده‌ڵێت:"پێیان وتین، بۆچى ده‌تانه‌وێت سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن، وتمان ئامانجمانه بگه‌ینه هه‌رێم بۆ دیدار‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و سه‌ردانى به‌ڕێزان د.به‌رهه‌م ساڵح‌و مه‌سعود بارزانیش ده‌كه‌ین".
ده‌شڵێت:"پێیان وتین هه‌تا مانگێك سه‌ردانى ئێوه بۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌یه، چونكه سه‌ردانى ئێوه بۆ هه‌ولێر دژى توركیایه‌و ئه‌و وڵاته‌ش دۆستێكى به‌هێزو ئه‌ندامێكى به‌هێزى ئێمه‌یه له‌ناتۆیه، بۆیه ڕێگه‌تان پێناده‌ین، بۆیه بۆمان ڕونبۆوه كه ئه‌ڵمانیاش ده‌ستى هه‌یه له‌هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى براكوژى له‌نێوان كوردانداو هه‌روه‌ها هاوكاریی توركیا ده‌كات بۆ داگیركردنى خاكى باشور".