ئەردۆغان دەستی بەجێبەجێکردنی یەکەم داواکاریی بایدن کرد

جیهان

15/06/2021‌ 7264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جێبەجێکردنی یەکەم داواکاریی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئازەربایجان.


ئەمڕۆ سێشەممە ئەردۆغان گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، ئەوەش لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن لەلوتکەی ناتۆ.

بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، بایدن داوای لەسەرۆک کۆماری تورکیا کردووە، چەکدارە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەئازەربایجان بکشێنێتەوەو چیتر نەبێتە سەرچاوەی کێشەکانی ئازەربایجان‌و ئەرمینیا.

لەلایەکی دیکەوە ئەمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هەمان داواکاری هاوشێوەی ئەوەی بایدنی لەئەردۆغان کردووە، بەڵام داواکارییەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کشانەوەی چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بەتورکیایە لەلیبیا.