45 هەزار هاندەر بۆ نیوەی كۆتایی‌و كۆتایی یۆرۆ ئامادەدەبن

وەرزش

15/06/2021‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاكانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەكرد، بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپاو كۆتا یارییەكان، ڕێگا دەدرێت 45 هەزار هاندەر ئامادەی یاریگای ویمبڵی ببن.

یاریگای ویمبڵی بەیەكێك لەگەورەترین یاریگاكانی ئەوروپا دادەنرێت‌و جێگەی 90 هەزار هاندەری لێ دەبێتەوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی كۆتوبەندەكانی كۆرۆناوە 22 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەكان دەبن.

میدیا بەریتانییەكان باسیان لەوەكردووە، حكومەتی بەریتانیا ڕێگەیداوە بۆ نیوەی كۆتایی‌و یاری كۆتایی یۆرۆ 45 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەكە ببن، بەڵام بەپابەندبوون بەمەرجەكانی دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕەنج ڕەسوڵ