پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیا بەرامبەر سویسرا

وەرزش

16/06/2021‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی ڕكابەرێتی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2020 ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو سویسرا ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

ئیتاڵیاو سویسرا لەكۆمەڵەی یەكەمن كە هەریەكە لەتوركیا وێڵزی تێدایە، لەئێستادا ئیتاڵیا بەسێ خاڵ یەكەمی كۆمەڵەكەیەو دەستپێكی یاری كۆمەڵەكان بەسێ گۆڵی بێوەڵام لەتوركیای بردەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بەمشێوەیەی لای خوارەوە پێشبینی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای كردووە:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما
هێڵی بەرگری: تۆلۆی، بۆنۆچی، كیلینی، سپیناتزۆلا
هێلی ناوەڕاست: جۆرجینیۆ، بارێلا، لۆكاتێلی
هێڵی هێرشبردن: ئینسینی، ئیمۆبێلی، بێراردی

ڕەنج ڕەسوڵ