شارپرێس:
سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەڕمی یانەی ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێتو تائێستا ئاشكراینەكردووە دەچێتە چ یانەیەك.
ڕامۆسو ئیدارەی یانە شاهانەییەكە نەگەیشتن بەڕێككەوتن، یانەكە دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ساڵێكو كەمكردنەوەی موچەی 10% نوێبكاتەوە، بەڵام ڕامۆس دەیەوێت گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت.
یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس پاش دوو هەفتە لەتەواوبوونی هێشتا نوێنەكراوەتەوە، یانەكە بەڕابەری فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆك یانە ئاهەنگێكی شایستە بۆ ئەو یاریزانە سازدەكەن.
سێرجیۆ ڕامۆس تەمەنی 35 ساڵە، لەساڵی 2004وە لەیانەی ئیشبیلیە ڕویكردووەتە یانەی ڕیاڵ مەدرید، ماوەی 16 ساڵە لەو یانەیە یاریدەكات.
ڕەنج ڕەسوڵ