شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تى (شارپرێس)دا ڕایگه‌یاند، پێویسته سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى لێبوردن بكات له‌ونوسراوه‌ى بۆ حكومه‌تى نارد‌و په‌رله‌مانتارانى له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاند، یان به ئاشكرا له كۆبونه‌وه‌ى داهاتوو داواى لێبوردن له په‌رله‌مانتاران بكات.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و نوسراوه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌باره‌ى به‌دواداچونى په‌رله‌مانتاران بۆ حكومه‌ت ناردى په‌رله‌مانتارانى توشى شۆككرد و نوسراوه‌كه پاڵپشتى یاسایی و په‌یڕه‌وی نیه‌و دژى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى پێویسته سه‌رۆكى په‌رله‌مان بیكات ناوى ئه‌وانه ئاشكرا بكات كه گوایه له گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاوان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى، پێویسته له كۆبونه‌وه‌ى رۆژى دووشه‌ممه به ئاشكرا ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرا بكات كه پیشه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌كارهێناوه‌و گه‌ر وانیه پێویسته داواى لێبوردن له په‌رله‌مانتاران بكات و ئه‌م نوسراوه ده‌چێته خزمه‌تى حكومه‌ت، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌سه‌ر سینیه‌ك سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان پێشكه‌شى حكومه‌ت كردوه‌و به‌و هه‌نگاوى دوه‌م ئه‌وه‌بوه گومان بخرێته سه‌ر په‌رله‌مانتاران
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هاوڵاتى وا هه‌یه 82 هه‌زار دۆلارى داوه بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون و تا ئێستا وه‌به‌ر هێنه‌ر هیچى دروست نه‌كردوه‌و گه‌نده‌ڵى له پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له گه‌نده‌ڵى بوارى نه‌وت زیاتره.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد ، به‌شێك له‌وه‌زیره‌كان وه‌ڵامى پرسیار‌و به‌دواداچونى په‌رله‌مانتاران ناده‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش چه‌ند جارێك دوباره‌بوه‌ته‌وه‌و له‌كاتى خۆیدا ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له ڕابردودا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان نوسراوێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كرد له نوسراوه‌كه‌دا هاتبوو به‌بێ ئاگادارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاران بۆیان نه‌بێت سه‌ردانى پرۆژه‌كان بكه‌ن.
ئ.ق